پێشمەرگەی سلێمانی و یانەی بەحری یاریدەكەن

964+
یادگار محەمەد-سلێمانی

پێشمەرگەی سلێمانی دوای گەشتێکی دوور و درێژ گەیشتە شاری بەسرە بۆ رووبەڕووبونەوەی یانەی بەحری.

وسام بازک راهێنەری یانەی پێشمەرگە بە964وت “تیپەکەمان بە ورەیەکی زۆرەوە هاتونەتە شاری بەسرە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە”.

“هەرچەندە یارییەکەمان بەرامبەربە یانەی بەحری ئاسان نیە بەڵام، بردنەوەی یاری پێشوو لە مەسافی جنوب ورەیەکی زۆری داوە بە یاریزانان تاوەکو بتوانن ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و بەبردنەوەیەکی گرنگ بگەرێینەوە شاری سلێمانی” وسام وای وت.

وا بڕیارە چوارشەممە 26.4.2023 لە بەسرە پێشمەرگەی سلێمانی ببێتە میوانی یانەی بەحری.

پێشمەرگەی سلێمانی بۆ کۆکردنەوەی 29 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە و یانەی بەحریش بە 27 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد