مانگایەک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک وێران دەکات
964+
کاروان ساڵحی – كه‌ركوك
لە نزیک پردی دۆمیز له كه‌ركوك، مانگایەک دەچێتە سەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک و زەره‌ر و زیانێکی زۆری پێدەگەیەنێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 23.4.2023 لە نزیک پردی دۆمیز و لە باشووری کەرکوک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سانترا لە نزیک شەقامەکە راوەستاوه، بە شێوەیەکی لە ناکاو مانگایەک خۆی هەڵدەداته سەر ئۆتۆمبێله‌كه و تێكی ده‌شكێنێت.
نیعمەت محەمەد، شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە تۆڕی 964 ی وت “کاری تەکسی دەکەم لە پێش چاوی خۆمدا ئه‌و رووداوه روویدا، لەو ساتە شۆفێرەکە دابەزی بوو بۆ دوکانێکی سەر شەقامەکە، ئەم مانگایە زیاتر لە چەندین جار چووە سەر ئۆتۆمبێله‌كه و زه‌ره‌رێكی زۆری پێگه‌یاند”.
رووداوێكی له‌م شێوه‌یه له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی گشتیدا، رووداوێكی ده‌گمه‌نه و جێی سه‌رنجه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا