هەور و باران بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆهەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێ کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران دەبارێت.

دەزگای کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم، پێشبینەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ دووەم رۆژی جەژن بڵاوکردەوە.

بە پێی پێشبینییەکان لە ئەم ئێوارەوە لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵات و رۆژهەڵات کەمێک باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات تاوە باران دەبێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما وا پێشبینی کراوە (1-3) پلە روو لە دابەزین بکەن و خێرایی باش 30 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ کەشی سبەینێ شەممەش کردووە کە ئاسمان هەور و نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش وەک ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ

هەولێر: 27 پلە

سلێمانی: 25 پلە

دهۆک: 23 پلە

کەرکوک: 30 پلە

هەڵەبجە: 25 پلە

زاخۆ: 25 پلە

گەرمیان: 33 پلە