کوشتارگەی ئاژەڵان لە سلێمانی. فۆتۆ: 964+
زیاتر لە سێ تۆن رەتکراوەتەوە
لە سلێمانی 468 تۆن گۆشتی سوور بۆ جەژن فرۆشراوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە ماوەی پێنج رۆژی پێش جەژنی رەمەزاندا لە سلێمانی، خواست لەسەر گۆشتی سوور زیادیکردووە، بەجۆرێک لەو ماوەیەدا زیاتر لە 468 تۆن رەوانەی بازاڕ کراوە، کە دەکاتە نزیکەی نیو ملیۆن کیلۆ.
د. شاڵاو عارف، لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، لە پێنج رۆژی رابردوودا 295 تۆن و 800 کیلۆ ئاژەڵی گەورە و 191 تۆن و 40 کیلۆ گۆشتی ئاژەڵی بچوک رەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە.
لەو ماوەیەدا خواست لەسەر گۆشتی سوور، بەراورد بە رۆژەکانی دیکەی رەمەزان، نزیکەی پێنج هێندە زیادیکردووە.
بەهۆی نەشیاری بۆ خواردن، کوشتارگەی سلێمانی بڕی سێ تۆن و 112 کیلۆ گۆشتی سووری رەتکردووەتەوە و “بەڕێگەی زانستی مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە،” د. شاڵاو عارف وای وت.
“دەیان ئاژەڵیش بەزیندوویی رەتکراونەتەوە کە شیاونەبوون بۆ پرۆسەی کوشتار و رەوانەی چارەسەر کراون،” لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند.