لەناو فامیلی مۆڵی دهۆک کەسێک کوژرا
964+
دێسکی کوردی
کەمێک لەمەوبەر، لەناو فامیلی مۆڵی دهۆک تەقە لە کەسێک کراوە و کوژراوە، بە وتەی پۆلیسی شارەکە.
هێمن سلێمان، وتەبیژی پۆلیسی دهۆک بە 964ی وت، کوژراوەکە پیاوە و خەڵکی باکوری کوردستانە.
وتیشی، ناسنامەی بکوژەکەیان بۆ دەرکەوتووە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی.
بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو پیاوەی کوژراوە لەناو کافێیەکی فامیلی مۆڵ کاریکردووە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک روونی نەکردووەتەوە هۆکاری رووداوەکە چییە، هێمن سلێمان وتی، خەریکی بەدواداچوونی زیاترن.