گازی تراکتۆرەکانی کەرکوک عایدی حکومەتە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان – لقی کەرکوک، سووتەمەنی بۆ جووتیارانی سنووری پارێزگاکە دابین دەکات، بۆ ئەوەی لە کارپێکردنی تراکتۆر و کەرەستەکانی دیکەی کشتوکاڵدا بەکاریبهێنن.

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان – لقی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا رۆژی شەممە جووتیارانی ئاگادار کردەوە، دەتوانن لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە سەردانیان بکەن بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵەی دەرهێنانی کۆبۆنی وەرگرتنی گازی کەرەستەی کشتوکاڵی دوای پشکنینی مامەڵەکانیان.

به‌ڵگه‌ داواكراوه‌كان:

1 – نووسراوی پشتڕاستکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵەوە کە خاوەندارێتی زەوی کشتوکاڵی دەکەن لەگەڵ بەڵگەنامەی تاپۆکردنی زەوییەکە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەی پێشووەوە بڕوانامەی پێدراوە.

2 – ساڵیانەی تراکتۆر و کەرەستەی کشتوکاڵیی ئەسڵی و کارا (ماوەی بەسەرچوو نەبێت)، لەگەڵ کۆپی رەنگاوڕەنگ (سێ دانە) + دوو وێنەی رەنگاوڕەنگی کەرەستەکە کە لە پێشەوە تابلۆکەی دەرکەوتبێ و ژمارەی شاسی تراکتۆر.

3 –  ناسنامەی یان کارتی نیشتمانی خاوەن ساڵیانە، کارتی بەشەخۆراک، کارتی نیشتەجێبوون، گەر کارتی نیشتمانی نەبوو جنسیەی عێراقی (ئۆرجیناڵ و کۆپی رەنگ).

4 – دوو وێنە.

5 – داواکار لە بەشی ژمێریارییەکان پارەی ئاشکراکردن دەدات و لە بەشی یاساییەوە بەڵێننامەیەکی نووسراو دەدات.

بە پێی راگەیەندراوی کۆمپانیاکە، پشکنینی مەیدانی بۆ کەرەستە و تراکتۆر لە لایەن لیژنەکانی کۆمپانیا لە قەزا و ناحیەکانی قایمقامیەت و کەرتە کشتوکاڵییەکان دەکرێت.