بازاڕی ماسی لە بەسڕە

رۆژانە 150تۆن رەوانەی کوردستان و دەرەوە دەکرێت

964+

بەشی عەرەبی

رۆژانە 150 تۆن ماسی لە بەندەری فاو لە بەسرەوە هەناردەی دەرەوەی شاری بەسرە دەکرێت بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستانیش.

ئەمڕۆ شەممە 15.4.2023، ماسیگران بە هەگبەی پڕ لە ماسییەوە لە دەریا گەڕانەوە و ماسییەکانیان لە زیادکردنی “نوگعە” لە بەندەری فاو خستەڕوو.

بەدران عیسا، سەرۆکی کۆمەڵەی ماسیگرەکان لە فاو، بۆ 964 وتی، رۆژانە 150 تۆن ماسی هەناردەی دەرەوەی بەسرەی دەکەین، بڕێکی زۆریشیان دەگاتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردس0تان.
دەشڵێت: لە وەرزی هاویندا ژمارەی ماسییەکان زیاد دەکات، پێشبی راوکردنی زۆرتر دەکەین لە رۆژانی داهاتوودا.

نرخەکانی ماسی لە زیادکردنی نوگعە:
سەبوری کلدانی (2دانە) 45 بۆ 50 هەزار.
سەبوری وەسەت (2 دانە) بە 25 هەزار.
سەبوری بچوک بە 15 هەزار.
سەبور 4 دانە بە 25 هەزار.
رۆبیانی جامبۆ بە 25 هەزار.
تەعتوع بە 2 هەزار.
زوبێدی درشت بە 35 هەزار.
زوبێدی وەسەت بە 25 هەزار.
مەزلگ بە 5 هەزار.
حاسون بە 4 هەزار.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق