پارێزەرێک لە هەولێر ئەشکەنجە دراوە
“سەندیکای پارێزەران: “لێدان له پارێزه‌ر له‌كه‌داركردنی هه‌رێمی كوردستانه
964+
هێرۆ مه‌ولودی
ئه‌یاد كاكه‌یی سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به تۆڕی 964ی وت، لێدان و سووكایه‌تیكردن به پارێزه‌رێك له هه‌ولێر، له‌كه‌داركردنی پارێزه‌ران و خودی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه رێككاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر.
شه‌وی رابردوو له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه پارێزه‌ر “محه‌مه‌د یابه سۆفی” رفێندراوه و دوای ئه‌شكه‌نجه‌دان و شكاندنی لووتی، سه‌ریشیان تاشیوه و سووكایه‌تییان پێكردووه، ئەمە بە وتەی کەسوکارەکەی کە بڵاویان کردووەتەوە.
ئه‌یاد كاكه‌یی رایگه‌یاند، له ئاسایشی هه‌ولێر خه‌ریكی وه‌رگرتنی ئیفاده‌ن له پارێزه‌ره‌كه و به‌دواداچوونی ورد بۆ كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌م كاره ئیدانه ده‌كه‌ین.
“لێدان و سووكایه‌تی به پارێزه‌ر، له‌كه‌داركردنی پارێزه‌ران و خودی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و رێككاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر”، ئه‌یاد كاكه‌یی وای وت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتووه، “لێدان و سووكایه‌تیكردن” به پارێزه‌ر محه‌مه‌د یابه سۆفی، به‌هۆی كه‌یسێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه، كه كاری له‌سه‌ر كردووه.