"هاندەران نیگەرانن"
دهۆک لە یاریگەی خۆی و لە نێو هاندەرانیدا شکستی هێنا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە جامی عیراق و لە قۆناغی 16 یانەی دهۆک لە ناو یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی تەڵەبە دۆڕا، بەو بردنەوەش یانەی تەڵەبە گەیشتە قۆناغی هەشتەم.
لە کەشوهەوایەکی سارددا، یارییەكی بەهێز لە نێوان یانەی دهۆك و یانەی تەڵەبە بەڕێوەچوو، لە گێمی یەكەم هەردوو یانە یەكسان بوون.
لە گێمی دووەم و لە خولەکی 54 یاریزانی یانەی تەڵەبە ” جێلسون دێلیما ” توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات، لە خولەکی 75 کارەبای یاریگەکە بڕا و نزیکەی 20 خولەک یارییەکە وەستا.
تا کۆتایی یارییەکەش یانەی دهۆک لە هەوڵدا بوو ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، لە کۆتاییدا چوار خولەک یاریی زیاد کرا، بەڵام هەر بە ئەنجامی 1-0 کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش یانەی دهۆک ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد.
پێداچوونەوە: توانا نەقی