‎هەولێر باوەشی بۆ شەتڕەنج كردەوە

+964
‎مەریەم ئەحمەد
لە هەولێر خولێكی تایبەت بە شەتڕەنج کرایەوە و پاڵەوانیەتیەكی نێودەوڵەتییە.

‎پاڵەوانیەتیەكە  شەوی پێنج شەممە لە هۆتێل مەرجان پلازا دەستی پێكرد بۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

‎محمد خەلیل، سەرپەرشتیاری یانەی شەترەنجی هەولێر بۆ تۆڕی 964 وتی، ئەم پاڵەوانیەتیە نۆ گەڕە هەر
یاریزانێك هەر نۆ گەڕەكەش  بدۆڕێنێت تا كۆتایی هەر یاریی دەكات.

‎ پاڵەوانیەتیەكە 10+10 واتە دەستپێك 10 خولەك بۆ هەر جوڵەیەك، 10 چركە زیادەبێت.

یەكەمەكانی ئەم پاڵەوانیەتیە دەبنە خاوەن خەڵات، خەڵاتی یەكەم 250 هەزارە، خەڵاتی دووەم 200 هەزارە، خەڵاتی سێیەم 150 هەزارە و خەڵاتی چوارەم 100 هەزارە و خەڵاتی پێنجەم 50 هەزارە.

‎هەروەها خەڵات بۆ بە تەمەنترین  یاریزان و منداڵی كچ و كوڕ دابینكراوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد