گۆڵپارێزێك ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ر كچێك

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دەسەڵاتی دادوەری له‌ یۆنان بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی گۆڵپارێزی ئیسرائیلی بۆریس کلیمانی ده‌ستگیر كرد.

گۆڵپارێزه‌كه‌ له‌ یانه‌ی ڤۆلۆسی یۆنان یاریی ده‌كات و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌، لە باڕێکی ئەسینای پایتەختی یۆنان دەستدرێژی سێكسیی كردووه‌ته‌ كچێكی ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ فرانس پرێس داوه‌ و کلیمان له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌،  ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌لمێت، ئەوا بە پێی یاسای تاوانەکانی یۆنان، سزای زیاتر لە 10 ساڵ زیندانی وه‌رده‌گرێت.

کلیمنت سێشەممەی رابردوو له‌ باڕێك ده‌ستگیر كراوه‌ و هاوڕێیه‌كیشی له‌گه‌ڵدا بووه‌ به‌ ناوی رۆدریگۆ ئێسکۆڤاڵ، كه‌ ئه‌ویش یاریزانی تیپه‌كه‌ی كلیمانه‌، به‌ڵام ئه‌ویان ئازاد كراوه‌.

سەرچاوەكه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌، قوربانییەکە خوێندکارێکی بەلجیکییە و لە گەشتێکی قوتابخانەدا بووە له‌ یۆنان.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی یانەی ڤۆلۆس بڕیاری دا کلیمان و ئیسکۆڤاڵ لە تیپەکەی ده‌ربكات.