سادیۆ مانێ له سانێی داوه و ئه‌مڕۆ داوای لێبوردنی لێده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سادیۆ مانێ دوای شكستی بایرن به‌رامبه‌ر مان سیتی، بۆكسێكی له ده‌موچاوی سانێ داوه، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ داوای لێبوردن بكات.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئه‌ڵمانیا ئاشكرایان كردووه، دوای شكسته‌كه‌ی بایرن میونشن به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی له چامپیۆنزلیگ، كه سێشه‌ممه كرا، له ژووی جلگۆڕینی یاریزانانی بایرن میونشندا، سادیۆ مانێ بۆكسێكی له ده‌موچاوی لیرۆی سانێی یاریزانی هاوڕێی داوه و ده‌می پڕ خوێن كردووه و به‌شه‌ڕهاتوون، دواتر یاریزانه‌كانی دیكه‌ش هاتوونه‌ته نێوانیان.
هاوكات دوێنێ سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری تیپه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و پێده‌چێت بڕیاری سزادانی مانێ بده‌ن.
ده‌گوترێت شه‌ڕه‌كه‌ی مانێ و سانێ له‌سه‌ر پاسێكی هه‌ڵه بووه له نێوانیاندا.
له نوێترین پێشهاتیشدا، تۆڕی سكای سپۆرتس بڵاویكرده‌وه، بڕیار وایه سادیۆ مانێ له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی تیپه‌كه‌ی داوای لێبوردن بكات، دوای ئه‌وه كاره‌ی به‌رامبه‌ر سانێ كردی.
بایرن میونشن له یاریی چوونی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ به 0-3 گۆڵ به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دۆڕا.