"بڕیارەكە دوو ساڵە دراوە"

وەزارەتی پەروەردە بۆ :964 پەروەردەكان سەرپشككراون بۆ پشوو

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، سەرجەم پەروەردەكان سەرپشككراون سبەینێ بكەنە پشوو.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی964 ی راگەیاند، سەرجەم پەروەردەكان سەرپشكن هەركاتێك بیانەوێت بیكەنە پشوو یاخود نا.

سیوەیلی وتیشی، ئەم بڕیارە دوو ساڵ پێش ئێستا دراوە، ئاراستەی سەرجەم پەروەردەكان كراوە بۆ ئەوەی لە كاتی بوونی هەر كێشە و گرفتێكدا كە رووبەڕووی ناوچەكەیان دەبێتەوە بتوانن پشوو رابگەیەنن.

بڕیارەكە تەنیا باران و بەفر و سەرما ناگرێتەوە، لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن دیكەداو هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی قوتابیان دەتوانن پشوو رابگەیەنن.