بۆ وەڵامدانەوەی خێرا

سەرۆکوەزیرانی عێراق هێڵی گەرمی 911ـی کردەوە

964+

ژووری هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پڕۆژەی یەکگرتووی فریاکەوتنی ژمارە 911ـی لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرپەرچدانەوەی ناوەندی و کۆنترۆڵکردنی وەزارەتی ناوخۆ کردەوە و رایگەیاند، پڕۆژەکە تەنها هێڵی گەرم نییە، بەڵکو نوێنەرایەتیی بڕبڕەی پشتی باری نائاسایی دەکات.

هێڵی گەرمی 911 لەلایەن 51 وێستگەی وەڵامدانەوە لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەدەبرێت و کارمەندەکانی چەند زمانێک دەزانن و ئامانج لە دامەزراندنی، پەرەپێدانی ژێرخانی ئاسایش بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوەی خێرایە بۆ حاڵەتە فریاگوزارییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.1.2025، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کاتی کردنەوەی پرۆژەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سیستمی وەڵامدانەوەی خێرانی 911 هەوڵەکانی سەرجەم دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ یەکدەخات بۆ باشترکردنی ئەدای کارکردن و زیادکردنی سەلامەتی و بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوە ئەمنییەکان.

“ئەم پڕۆژەیە کە یەکەم پڕۆژەیە لە جۆری خۆی لە عێراق، نوێنەرایەتی بازدانێکی چۆنایەتی دەکات لە گۆڕانکاری دیجیتاڵی و پەیوەندییە مۆدێرنەکان و سەپاندنی ئاسایش و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پۆلیس و مرۆیی”، وەزارەتی ناوخۆ وا دەڵێت.

تاوانی تیرۆرستی لە عێراق 82% کەمی کردووە؛ تەلەفۆنێکی نو...

تاوانی تیرۆرستی لە عێراق 82% کەمی کردووە؛ تەلەفۆنێکی نوێشیان داناوە