خەڵک سکاڵایان کردووە
قایمقامی خانەقین: هەموو دەرۆزەکەرەکان دەردەکەین
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
قایمقامی خانەقین رێکارەکان بۆ بنبڕکردنی دەرۆزەکردن لە قەزاکە تووند دەکاتەوە و رایگەیاندووە، هەرکەسێک، بەتایبەتی هۆتێلەکان هاوکاریان بکات توشی سزا دەبێت.
جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی قەزای خانەقین بە 964ی وت، بە نوسراوێکی فەرمی پۆلیسی خانەقین ئاگادار کراوەتەوە کە درۆزەکەرەکان دەر بکەن لە خانەقین و خاوەن هۆتێل و مۆتێلەکانیش بۆیان نییە شوێنی مانەوەیان پێبدەن و هەرکەسێکیش پابەند نەبێت توشی سزا دەبێت.
ژمارەیەک لە درۆزەکەرەکان لە چەند گەڕەکێکی خانەقینیش ماڵیان گرتووە بە کرێ و نیشتەجێن بە تەنسیق لەگەڵ موختارەکان لەو ماڵانە دەردەکرێن و تەواوی لایەنە ئەمنییەکانیش ئاگادارکراونەتەوە کە لە بازگەکانی خانەقین رێگایان پێ نەدەن بێنە ناو شارەوە، ئەمە بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە.
بەپێی بەدواداچوونەوەکانی پەیامنێری 964 لە بەیانی ئەمڕۆوە هیچ درۆزەکەرێک لەنێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی خانەقین بەدی نەکراوە و ئەو هەنگاوەی قایمقامیش دوای ئەوە هات کە هاوڵاتییان نیگەرانییەکی زۆریان بوو لەبارەی بڵاوبوونەوەیان لە ناو شارەکە زۆر بە چڕی.
پیداچوونەوە: هاوبەش