لافاو پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵی برد

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لافاو گەیشتە گوندی کولەکای سەر بە ناحیەی گردەسێنو سەر بە قەزای ئاکرێ و بەهۆیەوە زیانی زۆری بەر پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵ گەیاندووە.

شەپۆلی بارانەکەی ئەمڕۆ، لە گوندی کولەکان پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی مەڕی تێکداوە و زیانی زۆری پێ گەیاندووە.

سوهێل سورچی، دانیشتووێکی گوندەکەیە و لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: توانیومانە مەڕ و بزنەکان رزگار بکەین، بۆیە لافاوەکە تەنیا زیانی مادی بووە کە بەر پڕۆژەکە کەوتووە.

پڕۆژەکە زیاتر لە 150 سەر ئاژەڵی تێدا بەخێو دەکرێت و ئێستا هەموویان سەلامەتن.

سوهێل سورچی، ئەوە رەتدەکاتەوە کە لافاوەکە زیانی بە مەڕ و بزنەکان گەیاندبێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق