دیمه‌نێكی كاركردن لهدهروازهى زێتێ ... فۆتۆ: ئیداره‌ى سۆران
كاره‌كانى كردنه‌وه‌ى دەروازەی زێتێ به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاره‌كانى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى فه‌رمى زێتێ له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت و وته‌بێژى ئه‌و ئیداره‌یه‌ش ده‌ڵێت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا به فه‌رمی ده‌كرێته‌وه.
له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى دوو خاڵى سنووری ده‌كرێت، یه‌كه‌میان ده‌روازه‌ى زێتێ یه له‌سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سوور و دووه‌میشیان ده‌روازه‌ى كێلهشینه، ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ى سیدەکان.
هه‌ژار حه‌كیم وته‌بێژى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران به 964ـى راگه‌یاند، زۆربه‌ى كاره‌كانى ئه‌و ده‌روازه‌یه ته‌واو كراون، ته‌نانه‌ت له‌دیوی توركیاشه‌وه كاره‌كانى ته‌واوبوونه، وتیشی “له قۆناغى یه‌كه‌مدا وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی گه‌شتیاری مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له قۆناغهكانیشی داهاتووش ده‌كرێته ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانى”.
له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى دوو خاڵى سنووری ده‌كرێت، یه‌كه‌میان ده‌روازه‌ى زێتێ یه له‌سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سوور و دووه‌میشیان ده‌روازه‌ى كێلهشینه، ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ى سیدەکان.
روونیكرده‌وه، دروستكردنى رێگاوبانهكانى له قۆناغى كۆتاییدان و بهتهواوبونیشیان به فه‌رمی ده‌كرێته‌وه، پێشبینیشی كرد “له‌داهاتویه‌كی نزیك ده‌كرێته‌وه”.
كردنەوەی دەروازەی زێتێ لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، دەبێتە دەروازەیەكی فەرمی، لەگەڵ ئەوەی دەبێتە هۆی بووژانەوەی ناوچەكە، لە رووی گەشتیاری و بازرگانیشه‌وه، سوودێكی زۆری بۆ ناوچەكە ده‌بێت.