خواردنە دەوڵەمەندەکان بە پڕۆتین و کاربۆهیدرات دەدرێنە قوتابیان

پرۆژەی ئاسایشی خۆراک بۆ قوتابخانەکان لە هەڵەبجە دەستپێ دەکات

+964

محەممەد عومەر – هەڵەبجە

+وێنە و ڤیدیۆ

لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئاسایشی خۆراک، لە هەڵەبجە ئامادەکاری دەستیپێ کردووە کە بۆ ساڵێک ئەو خواردنانە بە قوتابیان بدرێن کە دەوڵەمەندی بە پڕۆتین و کاربۆهیدرات.

پرۆژەی ئاسایشی خۆراکی قوتابخانەکان، پڕۆژەیەکی نیشتمانی عێراقی و کوردستانییە بڕیارە لە سەرەتادا لە قوتابخانەکانی هەڵەبجە جێبەجێ بکرێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و پەروەردەی شارەکە سەرپەرشتی دەکرێت.

ئەگەر سەرکەوتوو بوو دەگوازرێتەوە بۆ تەواوی هەرێم و عێراق.

ئارام خەسرەو، پسپۆڕی خۆراکی و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە میدیازانی راگەیاند، “پڕۆژکە بریتیە لە پێدانی ژەمە خۆراکی تەندروست لە حانوتی قوتابخانەکان، ئەمەش بەپێی خشتەیەکی ئامادەکراو لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە جێبەجێدەکرێت.”

بەگوێرەی پڕۆژەکە بێت، ئەو رۆژانە شیر، نۆکاو، هێلکە، مریشک و ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندی بە پڕۆتین  کاربۆهیدرات دەدرێنە قوتابیان، لە هەمانکداتیشدا کارد دەکرێت بۆ نەهێشتنی ئەو خۆراکانەی مادەی پارێزارییان تێدایە لە قوتابخانەکان، لەبەرانبەر ئەمەشدا قوتابیان هەفتانە پێنج هەزار دینار دەدەن.

ئەکرەم مەمەد، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەڵەبجە بە میدیازانی راگەیاند وەک تەندروستی هەڵەبجە هاوکاری پڕۆژەکە دەبین، کاریش دەکەین بۆ کەمکردنەوەو نەهێشتنی ئەو خۆراکانەی مادەی پارێزەریان تێدایە لە حانوتەکانی قوتابخانەکان.