تیمی بەرگری شارستانی
بەرگریی شارستانی سلێمانی: پێش لافاو ئهم كارانه بكهن
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
بە پشتبەستن بەو پێشبینییە زانستییەی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، کە هۆشداری داوە لە بارەی شەپۆلێکی بارانبارینی بەلێزمە و بوونی هەورە تریشقە لە رۆژانی داهاتوودا، كه پێشبینیی دهكرێت سەرجەم ناوچە جیاجیاکان بگرێتەوە، چهند رێنماییهك بۆ خۆپاراستنی هاوڵاتیان له ئهگهری لافاو له لایهن بهڕێوهبهرایهتیی بهرگریی شارستانیی سلێمانی بڵاوكرایهوه.
بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، سەرجەم تیمەکانی لە ئامادەباشی پێشوەختەدا داناوه، ئهمهش بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراوی وهك لافاو، داواش دهكات هاوڵاتیان رهچاوی ئهم خاڵانه بكهن:
1- پێوستە هەموو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی موڕەجەعی بۆ دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی، تا لە کاتی پڕبـوونی مەنهۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانووەکەی.
2- ئەو ماڵانەی گەراجی (دهفن) یا نهۆمێکی خانووەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر موکەعەب دروست بکات و موزەخەی تایبەتی ئاو سەحبکردن دابنێت لە ناویدا بە حەرەسی زیرەکەوە، هەرکات ئاو هاتە ژوورێ ئۆتۆماتیکی خۆی بکەوێتە کار و نەهێڵێت ئاو گـــل بێتەوە.
3- پاکكردنەوەی مەنهۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد و قوڕ و پیسی، هەروەها لابردنی سەر گونجەکان لە سەربان و حەوشە تا ئاو بە رێژەیەکی زیاتر بڕوات.
4- پاککردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و موقهبا تا لە کاتی بارانباریندا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ و گونجەکان.
5- ئەو ماڵانەی لە گەڕەکی لاوەکیدان ئاوی شەقامێکی سەرەکی دێتەوە سەری ،پێویستە رێڕەوی ئاوەکە بگۆڕن بۆ جێگەیەکی گونجاوتر لە رێگەی فـــەردە لــــم، یان تاسەدانان بە کۆنکرێت و ئاستی بەرزی و نزمی تاسەکە لە ژێر چاودێریی یاساکانی هاتوچۆدا.
6- کوژانەوەی سەرچاوەی کارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا
کۆبووهتەوە و ئەندامانی خێزانەکە قاچیان لە ناویدایە و خەریکی دەرهێنانی ئاوەکەن، ڤچونکە مەترسیدارترین رووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاک و کارەبا بچێتە سەر ئاوەکە.
7- ئەو ماڵانەی ساڵانە دووچاری هاتنە ژوورەوەی لافاو دەبن و هیچ ئامادە سازیەکیشیان لەم رێنماییانە نەکردووە بۆ خۆپاراستن، پێویستە کەلوپەلی کارەبایی بەنرخ و ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن، تا رووداوەکەش روویدا زەرەروو زیان کەمتر بێت.
8- ئەوەش بزانە هاوڵاتی خۆشەویست سەلامەتی خۆت و ماڵ و مناڵ و ئەندامانی خێزانت لە پێش هەموو شتێکەوەیە، ئهگەر هیچت پێ نەکرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە و بچیتە جێگەیەکی سەلامەت.