وێنه‌ى لای راست سه‌رچاوه‌ى مێگر، لای چه‌پ گواستنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه له‌رێگه‌ى بۆرییه‌وه... فۆتۆ: قایمقامیه‌ت
پڕۆژەیه‌ك” رواندز له بێئاوى رزگار دەکات”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رواندز پڕۆژه‌ی ئاوى مێگر رێكخستنه‌وه و نۆژه‌نكره‌دنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت، به هۆیه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی ئاوى بێخاڵ، رواندز له بێئاوى له خه‌م ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی قه‌زاى رواندز، باسی گرنگیی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی بۆ 964 كرد، كه “به ته‌واوبونى ئه‌و پڕۆژه‌یه و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى ئاوى بێخاڵ، كێشه‌ى ئاو له ناوه‌ندى قه‌زا نامێنێت”.
به قسه‌ى قایمقام پڕۆژه‌ى ئاوى مێگر پڕۆژه‌یه‌كی كۆن و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كىی رواندزه، وتیشی “به ته‌واوبوونى، رێژه‌ى ئاو له شه‌ش ئینجه‌وه ده‌بێته 12 ئینج”
به پێی زانیاریه‌كانى 964، كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له فه‌رمانگه‌ى ئاوى رواندز وه‌ریگرتووه، ئه‌م پڕۆژەیه لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی 362 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت و درێژی رێڕه‌وى پڕۆژه‌كه، چوار هه‌زار و 308 مه‌تره.
هه‌روه‌ك قایمقامی رواندز باسی لێکرد، پلانى داهاتوویان بۆ به‌شێك له گونده‌كانى سنووره‌كه‌یه‌تى، به تایبه‌تی ئه‌و گوندانه‌ى كێشه‌ى ئاویان هه‌یه، به نیازن له رێگه‌ى دروستكردنى ئه‌مباری ئاوه‌وه چاره‌سه‌رى گرفتى ئاویان بۆ بكه‌ن.