"سەگە بێلانەكانی سۆرانی كۆكردوەتەوە"

خوناو ئەرکی بەخێوکردنی 140 سەگی لە ئەستۆ گرتووە

964+

ئاسۆ وەرتی – سۆران

ئەمە شەڵتەری سەگە بێلانەکانە لە سۆران، کەسێک بەناوی خوناو محەمەد سەرپەرشتی دەکات

ئەو بە یارمەتی چەند کەسێکی دیکە خواردن بۆ سەگەکان دابین دەکات.

لەم پەناگەیەدا چیرۆکی جیاوازی سەگەکان هەیە، یەکێک لەم  بەچکە سەگانە دایک و باوکی لەدەستداوە و ئەم شوێنە بووتە تاکە پەناگە بۆی.

سەگەكان چەندین جۆری جیاوازیان هەیە، رۆژانە لە لایەن خوناوەوە خۆراكیان پێدەدرێت، خوناو دەڵێت هیچ یانێكیان نییە و ئازاری كەس نادەن.

لەم شەڵتەرەدا 140 سەگ هەن و ئیدارەی سۆران بەنیازە زیاتریان بکات.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد