کۆنفرانسی یوێفا. فۆتۆ:سۆشیال میدیا
ئه‌نجومه‌نێكی گه‌وره بۆ تۆپی پێی ئه‌وروپا دامه‌زرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا” بڕیاری دا ئەنجومەنێکی تۆپی پێ دابمەزرێنێت، کە 20 کەسایەتی لەخۆده‌گرێت، دیارترینیان خۆزێ مۆرینیۆ و زیدان و كارلۆ ئانچیلۆتیین.
دامەزراندنی “ئەنجومەنی یوێفا” لە کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری لیشبۆنا لە 4ی ئه‌م مانگه بڕیاری له‌سه‌ردرا، ئەمەش بۆ یەکەمجارە دەستەیەکی راوێژکاری تۆپی پێ لەم ئاستە بەرزەدا داده‌مەزرێت.
بڕیاره کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجومەنی تۆپی پێی ئەوروپا لە 24ی ئه‌م مانگه لە بارەگای سەرەکیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری نیۆن بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لە دامەزراندنی “ئەنجومەنی یوێفا” ئەوەیە، دەنگێکی دامەزراوەیی و سەربەخۆ بە فیدراسیۆنی ئه‌وروپا بدرێت لە هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە تۆپی پێ.
ئەنجومەنەکە دەبێت بیرۆکە بۆ پەرەپێدانی یاسا یان رێکخستنی تۆپی پێ پێشنیار بکات، کە دواتر دەتوانرێت بکرێتە “پرۆژەیاسا” و كاری له‌سه‌ر بكرێت.
ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی یاریزانی پێشووی یانەی ئەی سی میلان و بەڕێوەبەری ئێستای تۆپی پێی پیشەگەرانە لە یوێفا، زڤۆنیمیر بۆبانی کڕواتی ده‌بێت و رۆبێرتۆ رۆسێتی ئیتالی و سەرۆکی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانیش یاریده‌ده‌ری ده‌بێت.
جگە لە بۆبان، ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ریه‌كه له مۆرینیۆ، زیدان، ئەنچیلۆتی، رۆناڵد کومان، مایکڵ لاودروپ، پیته‌ر چیک، یۆرگن کلینسمان، رودی فولەر، فیلیپ لام، لویس فیگۆ، پاولۆ ماڵدینی، فابیۆ کاپێلۆ و گاریس ساوسگەیت له‌خۆده‌گرێت.