لەمەودوا دەتوانیت لە وەتسئەپ نامە بۆ خۆت بنێریتەوە

بڵند عوسمان- هەولێر

یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی بەکارهێنەرانی وەتسئەپ ماوەیەک بوو داوایان دەکرد، بوونی چاتێکی تایبەت بوو، بۆ ئەوەی بەکارهێنەر پێویستییەکانی خۆی بۆ بنێرێت، ئێستا وەتسئەپ بڕیاریداوە ئەو تایبەتمەندییە زیاد بکات.

ئەو تایبەتمەندییە پێشتر لە ڤایبەر و هەندێک لە تۆڕەکانی دیکەی کۆمەڵایەتی بەردەست بوون.

ئەو بڕیارە لە قۆناغی تاقیکردنەوەیە، دوای سەرکەوتنی، وەتسئەپ لە تەواوی وڵاتەکان بەردەستی دەخات.

وەتسئەپ ئەو تایبەتمەندییەی ناوناوە “نامە بۆ خۆت بنێرە – Message yourself”، لە رێگەیەوە، بەکارهێنەران دەتوانن ئەو تێکست و وێنە و بەستەرانەی کە لایان گرنگە بۆ خۆیانی بنێرن و بیپارێزن.

وەتسئەپ تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە، لەلایەن کۆمپانیای مێتا خاوەندارێتی دەکرێت، کە لە هەمانکاتدا خاوەنداری فەیسبوک و ئینستاگرامیش دەکات.

وەتسئەپ خاوەنی زیاتر لە دوو ملیار بەکارهێنەرە و زۆرترین لەناو ئەو بەرنامانەی کۆمەڵایەتین و زیاتر بۆ چاتکردن بەکاردێن.