دیمەنێک لە دەستپێکی یارییەکە. فۆتۆ: +964
یانه‌ی زاخۆ زۆر به توندی سزادرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا یانه‌ی زاخۆ به بڕی 3 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی دوو یاری به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر له یاریگه‌ی خۆی سزا بدات.
ئه‌م سزادانه به‌هۆی به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان بووه له یاریی زاخۆ و زه‌وڕا، كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه كرا، هه‌روه‌ها هانده‌رانی زاخۆ به قسه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه، لێزه‌ریان به‌كارهێناوه و بوتڵی ئاویشیان خستووه‌ته ناو یاریگه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد یارییه‌كه كێشه‌ی تێبكه‌وێت و سه‌ره‌تاش چوار خوله‌ك دواكه‌وت.
هاوكات یانه‌ی زاخۆ ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره دووباره بكرێته‌وه، سزای تووندتریان ده‌درێت.
یاریی زاخۆ و زه‌وڕا، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له گه‌ڕی 22ی خولی نایابی عێراق له زاخۆ كرا و ئه‌نجامه‌كه‌شی 1-1 گۆڵ بوو.