یادی ئەنفال لە گەرمیان هەفتەیەک دەخایەنێت
964+
هونەر فارس – گەرمیان
جیاواز لە ساڵانی پێشوو ئەمساڵ هەفتەیەک یادی ئەنفال لە گەرمیان دەکرێتەوە، بە وتەی بەڕێوبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان.
ساڵانی پێشتر یادەکە تەنیا لە ڕۆژی 14.4دا لەسەر مەزاری ئەنفالکراوان لە گوندی دێبنە دەکرایەوە، بەڵام ئەمساڵ لە ئامادەکاریدان بۆئەوەی هەفتەیەک پێش ئەوە دەست بە یادەکە بکرێت.
جەبار محەمەد بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان، لەبارەی چۆنێتی یادەکەوە بە تۆڕی 964ی وت، لیژنەی هونەریمان بۆ راپەڕاندنی کارەکانی یادەکە ئامادەکردووە و ئەوان بە ئەرکی ڕێکخستن و دەستنیشانکردنی یادەکە هەڵدەستن .
لەبارەی گەڕانەوەی روفاتی ئەنفالکراوانیشەوە ئاماژەی بەوەدا، ئەمساڵ زەحمەتە هیچ روفاتێک بۆ یادی ئەنفال بگەڕێتەوە.
ئامادەکاری بۆ یادی ئەنفال لە کاتێکدایە، تا ئێستا 172 روفاتی ئەنفالکراوان لە ساردکەرەوەی شارە عێراقیەکاندان و نەتواندراوە بگەڕێندرێنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی