دایكێك بۆ پاڵپشتیی كوڕه‌كه‌ی هه‌موو یارییه‌ك له‌ یاریگه‌یه‌

+964

مه‌جید بتوێنی – رانیه‌

دایكێك له‌ رانیه‌ هه‌موو یارییه‌ك بۆ پاڵپشتیكردنی كوڕه‌كه‌ی، كه‌ یاریزانی یانه‌ی رانیه‌یه‌، له‌ یاریگه‌ ئاماده‌ ده‌بێت.

ئه‌و بۆ تۆڕی 964 ده‌ڵێت، هه‌موو كات پاڵپشتیی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و نزای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌كات.

بێخاڵ ئیبراهیم دایكی “كاپتن ده‌شتی”ـی یاریزانی رانیه‌یه‌ و خۆشیی خۆی له‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌، كوڕه‌كه‌ی دڵخۆش بێت و له‌ بواری وه‌رزشدا سه‌ركه‌وتوو بێت.

ئه‌م وه‌رزه‌ش كاپتن ده‌شتی و دایكی زۆر دڵخۆشن، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی رانیه‌ بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ ریزی یانه‌ نایابه‌كانی كوردستان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا