لە هەولێر شەڕەتەقە بووە و پۆلیس دەڵێت زانیاری نییە

964+
شۆڕش عەبدوڵا و شیراز عەبدوڵا

کەمێک لەمەوبەر هاوڵاتیانی گەڕەکی ئاری نزیک شەقامی 100 مەتری هەولێر گوێیان لە شەڕەتەقە بووە لە دەوروبەری گەڕەکەکەیان، بەڵام پۆلیسی شارەکە دەڵێت، هیچ زانیارییەکیان نییە سەبارەت بە رووداوەکە.

شایەتحاڵێک لەو گەڕەکە بە پەیامنێری 964ی وت، دەنگی تەقە بیستراوە و قەرەباڵغی دروستبووە، هێزی ئەمنی هاتوون و بڵاوەیان بە خەڵکەکە کردووە.

964 پەیوەندی کرد بە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ئەو رەتیکردووە هیچ زانیارییەکیان لە لابێت لەوبارەیەوە.

وتیشی، لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر رووداوەکە.