لە هەولێر

رێگەپێدان بە خاوەن زەوییە سندوقیەکان دەدرێت بۆ دروستکردنى خانوو

964+

فەرمان سادق

دواجار بڕیاری پێدانی مۆڵەت بە زەوییە سندوقییەکان درا کە لە ماوەی رابردوودا مامەڵەیان پێشکەش کردبوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 1.4.2023، ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی هەولێر بڕیاریان لەسەر پێدانی مۆڵەت بە خاوەن زەوییە سندوقییەکان درا.

پێدانی مۆڵەتەکە دوای زیاتر لە چوار مانگ دێت بەسەر بڕیاری پێشتری پارێزگای هەولێر لە 12.12.2023 کە ماوەی دوو مانگ دەستنیشانکرا بۆ خاوەنی زەوییە سندوقییەکان بۆ پێدانی مۆڵەت پێیان.

ماوەکە لە 12.2.2023 تەواو بوو، لە ئێستاشدا بەپێی بڕیارە نوێیەکەی پارێزگای هەولێر ئەوا ئەو کەسانەی لە مامەلەی وەرگرتنی مۆڵەتیان کردووە، لە بەیانییەوە دەتوانن زەوییەکانیان بەناوی خۆیانەوە تاپۆ بکەن.

“کۆبوونەوە بڕیاریدا، ئەو هاوڵاتییانەى کە خاوەنى زەوی سندوقین و لە ماوەى رابردوودا داواکارییان پێشکەش بە قایمقامیەتى سنوورەکەیان کردووە بۆ دروستکردنى خانوو، لە بەیانییەوە دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنى رێگەپێدان، ئەوانەشى کە هێشتا داوکاریان پێشکەش نەکردووە، لە بەیانییەوە با دەست بە مامەڵەکانیان بکەن و داوکاریی پێشکەش بەقایمقامیەتى سنوورەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنى رێگەپێدانى دروستکردنى خانوو”. لە کۆبوونەوەکەی پارێزگای هەولێر ئەو بڕیارە دراوە.