ئه‌مڕۆ كلاسیكۆی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی لووتكه و كلاسیكۆی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا، بایرن میونشن به ئامانجی بردنه‌وه رووبه‌ڕووی یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كی نیسان، له گه‌ری 26ی خولی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند یاریی ده‌كات.
یارییه‌كه به كلاسیكۆی ئه‌ڵمانیا ناسراوه، كه له‌وێدا پێی ده‌ڵێن “دێركلاسیكێر” و كاتژمێر 07:30 ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه له كاتێكدایه، یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه به 53 خاڵ و بایرن میونشن به 52 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه، ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆره به‌و شێوه‌یه نه‌بووه كاتێك هه‌ردوو تیپ رووبه‌ڕووبوونه‌ته‌وه.
دۆرتموند ده‌یه‌ویت له ئه‌لیانز ئارینا رزگار بێت
یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند ئێستا له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی بۆندسلیگایه، به‌ڵام له هه‌شت سه‌ردانی رابردووی بۆ یاریگه‌ی ئه‌لیانز ئه‌رینا نه‌یتوانیوه بردنه‌وه تۆمار بكات، هه‌روه‌ها له هه‌شت یاریی رابردووی له‌گه‌ڵ بایرن نه‌یتوانیوه هیچ یارییه‌ك بباته‌وه.
دوابردنه‌وه‌ی دۆرتموند به‌سه‌ر بایرن میونشن، له جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا بوو له 2019.
دۆرتموند ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ كۆتایی به شكسته‌كانی له یاریگه‌ی بایرن بهێنێت و جیاوازیی خاڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا زیاتر بكات.
یه‌كه‌م یاری بۆ تۆخێل
یاریی ئه‌مڕۆ تایبه‌تمه‌ندیی دیكه‌شی هه‌یه، به تایبه‌تی بۆ تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری نوێی بایرن میونشن، كه ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌م یاریی تیپه‌كه‌ی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ بایرن ده‌ستبه‌كار بوو.
تۆخێل ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی تیپی پێشووی ده‌بێته‌وه، كه پێشتر له 2015 تا 2017 راهێنه‌ری زه‌ردپۆشه‌كان بووه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی بۆندسلیگا
لایپزیگ – ماینز 04:30
یۆنیون به‌رلین – شتوتگارت 04:30
فرایبۆرگ – هێرتابه‌رلین 04:30
ڤۆلفسبۆرگ – ئۆگسبۆرگ 04:30
شاڵكێ – بایه‌رلیڤه‌ركوزن 04:30
بایرن میونشن – بۆروسیا دۆرتموند 07:30.