بێچووە سەگهكان ههست ناكهن بێ خاوهنن
964+
هونهر فارس – گهرمیان
ئەو شۆفێری تاکسیە و خۆشەویستیەکی زۆری بۆ ئەو بێچووە سەگانە هەیە کە ماوەیەکە فڕێدراون و لە دایکیان دابڕاوان.
هێمن جەباری دانیشتوی ناحیەی رزگاریە، ماوەیەکە سەرقاڵی پارێزگاریکردنە لە چەند بێچووە سەگێک، بەجۆرێک کولانەی بۆ دروستکردوون.
هێمن، سەرباری ئەوەی شۆفێری تاکسیە، دڵ و دەرونێکی باشیشی بەرامبەر ئاژەڵەکان هەیە و رۆژانە لانیکەم دووجار دەچێتە لای بێچوە سەگەکان.
ئەو هەموو رۆژ خواردنیان بۆ دەبات و دەیانباتە لای دکتۆری تایبەت بە ئاژەڵان.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی