“ئیتر كەس بۆی نییە لە رانییە شەربەتی ناتەندروست بفرۆشێت”

شەربەتە ساختەكەی رانیە كۆكرایەوە

+964
ژێوار خدر – رانیە
دەنگۆی بڵاوبوونەوەی شەربەتی ساختە و ناتەندروست لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بڵاوكرایەوە ، شەربەتەكە بە بێ رێنمایی تەندروستی لە ماڵان بە رەنگ و تام دروستدەكرێت.
لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە، هەڵمەتێکی چاودێری کردنی ساردەمەنی و دەستگێڕەکانی سنورەکەیان دەستپێکرد.
نەبەز ئەبوبەکر ئەندامی لیژنە هاوبەشەکانی تەندروستی راپەڕین بە تۆڕی +964ی راگەیاند :”ئەم جۆرە شەربەتە لە ماڵاندا دروست دەکرێت و هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نییە، “.
کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای راپەڕین بە +964 وت :” دەستیان گرتووە
بەسەر 100 بۆ 120 بوتڵی شەربەتی دەستکرددا”.
لیژنەكان بە بەردەوام دەگەڕێن بۆ ئەو جۆرە شەربەتە و هەركەس بیفڕۆشێت سزا دەدرێت و دەست بەسەر شەربەتەكەشدا دەگیرێت.