ژمارەیان 88 دانەیە

چاکسازی لە بلوارەکانی سلێمانیدا دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

چاکسازی لە بلوارەکانی سلێمانیدا دەکرێن و جوان دەکرێن، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی کارەکە دەکات و چاوەڕوانی خۆشکردنەوەی بارانن.

لەناو شاری سلێمانی 88 بلوار بوونیان هەیە و ئێستا سەرجەمیشیان کەوتوونەتە سەر شەقامی مەلیک مەحمود.

تۆڕی 964 دەزانێت، ماوەی زیاتر لە شەش مانگە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی سلێمانی سەرقاڵی چاکسازییە لە 470 باخچەی ناوشاری سلێمانی.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: بلوارەکان گیایان زۆر بووە و دەبێت لەناو ببرێن و چیمەنەکانیان ببڕدرێن.

وتیشی “چاوەڕوانی تەواوبوونی بارانین تا دەست پێ بکەین، دارەکان بە شێوەی زانستی رێک بکەینەوە و لە هەر شوێنێکیش داری وشکبوو هەبوو لایببەین و داری زیاتریش بڕوێنین”.