مانگی رەمەزان بە دەرفەت دەزانن بۆ کێش دابەزاندن

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

هەندێک لەو کەسانەی کێشی لەشیان زیادە، رەمەزان وەک دەرفەتێک بەکاردەهێنن بۆ دابەزاندنی کێشیان و روودەکەنە هۆڵەکانی لەشجوانی بۆ وەرزشکردن.

ئەو کەسانە بە قسەی خۆیان زوو زوو تەنگەنەفەس دەبن و ئازاری جومگەشیان هەیە و تووشی چەندین نەخۆشی بوون، هەر ئەوە وای لێکردوون بیر لە وەرزشکردن بکەنەوە.

هەورامان فەریق، راهێنەری لەشجوانی بۆ 964 باسی ئەوەدەکات بەهۆی قەڵەویی و کێش زیادییەوە هەندێک کەس توشی چەندین نەخۆشی بوون بۆیە گرنگە رووبکەنە هۆڵەکانی لەشجوانی و کات تەرخان بکەن بۆ وەرزشکردن.

ئەو کەسانەشی بەهۆی کێش زیادییەوە روویان کردووەتەوە وەرزشکردن داوا لە خەڵکی دیکە دەکەن شەوانی رەمەزان بکەنە دەرفەتێک بۆ دابەزاندنی کێشیان و باشترکردنی تەندروستییان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی