لە مانگی چوار شەش رۆژ پشوو هەیە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەپێی ئەو رۆژژمێره‌ى كه‌ حكومه‌ت له‌ ماڵپه‌ره‌ فه‌رمیه‌كه‌ى بڵاويكردۆته‌وه‌ شه‌ش رۆژی تر، پشووى فه‌رمى له‌ هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌ندرێت.

له‌و خشتەیەی كه‌ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ماڵپەره‌كه‌ى بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژە پشووەكانی تێدا دیاریكراوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ مانگی نیسانى 2023، شه‌ش رۆژی تر پشووە و یەكەم پشووش لە یەكەم رۆژی نیسان دەستپێدەكات، كە پشووی سەری ساڵی ئاشوورییەكانە.

هه‌ به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌، رۆژی روخانی رژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراق، رۆژی نۆی نیسان پشووە، رۆژى 19ـی نیسانیش پشووە بۆ سەری ساڵی ئێزدییەكان، هەروەها جەژنی رەمەزان لە هەمان مانگە كه‌ رۆژانی 22 و 23 و 24ـی نیسان وەكو پشوو دیاریكراوە.

هه‌ر له‌ مانگی نیساندا ژماره‌یه‌ك بۆنه‌ هه‌ن كه‌ حكومه‌ت وه‌ك بۆنه‌ى فه‌رمى (بێ پشوو) ده‌ستنیشانی كردوون، له‌وانه‌ش رۆژى 14.4.2023 یادی ئەنفالکردنی گەرمیان (چەمچەماڵ و کەلار) و رۆژى 16.4,2023 رۆژی ژینگە و یادی کیمیابارانکردنی بالیسان و رۆژى 22.4.2023 رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و رۆژى 24.4.2023 یش یادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێیه‌.