ئەوەی نرخی گۆشتی سوور بەرزبکاتەوە دەدرێتە دادگا
+964
کاروان ساڵحی، کەرکوک
هەڵمەتێک بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە ناو شاری کەرکوک دەستی پێ کردووه و بڕیاریش دراوه، هه‌ر كه‌سێك نرخی گۆشتی سوور به‌رز بكاته‌وه، ده‌یده‌نه دادگا.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گۆشتی سوور له ناو بازاڕه‌كانی كه‌ركوكدا، ئەمڕۆ شەممە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هەڵمەتێکی گەڕانی بۆ سەر دوکانه‌كانی گۆشتفرۆشی و مۆڵەکان له كه‌ركوك ده‌ستپێكرد و ئاگه‌داریان كردوونه‌ته‌وه نرخی گۆشت كه‌م بكه‌نه‌وه.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، تایبەت بە تۆڕی 964ی وت، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی گۆشتی سوور لە شاری کەرکوک، كه گه‌یشتووه‌ته 22 هه‌زار دینار، هەڵمەتێکمان بۆ سەر گۆشتفرۆش و مۆڵەکان ده‌ستپێكردووه و بەڵێننامەمان پێ پڕکردوونه‌ته‌وه، كە دەبێت نرخەکەی کەمبكه‌نه‌وه”.
وتیشی، هەر کەسێک ئامادە نەبێت نرخەکەی کەم بکاتەوه، ئەوە بە یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و ده‌درێته دادگا، لە دوای هەڵمەتەکەش راپۆرتێک دەدەینە قایمقام و ئیدارەی کەرکوک و نرخێکی فەرمی بۆ گۆشت دیاریی ده‌کرێت.
سامان تۆفیق کاری فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات، بە تۆڕی 964ی وت، پێشتر ئاژەڵ لە رێگه‌ی هەرێی کوردستانەوە دەهات بۆ کەرکوک، بەڵام دواتر هەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی دا، جگە لەوە پێشتر یەک تۆن عەله‌ف بە 300 هەزار دینار بوو، ئێستا به 900 هەزار دینارە، کە ئەمەش هۆکاری سه‌ره‌كی گرانبوونی گۆشته.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا