دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل
بەغدا و هەرێم لەسەر رسوماتی نوێی گومرگی گەیشتوونەتە رێککەوتن
964+
فەهمی نەبی
ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەسەر زاری سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان بڵاوی کردووەتەوە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری جێبەجێکردنی رسوماتی نوێی گومرگی گەیشتوونەتە رێککەوتن.
ئەمڕۆ 23.3.2023 عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی قسەی کردووە.
وائیلی ئەوەشی وتوە، ئەوان رۆژانە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەروازە سنوورییەکان دەکەن.
لە بارەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە، وائیلی دەڵێت، “ئێمە لەگەڵ هەرێم واژۆمان لەسەر راپۆرتێک کردووە لەو بارەیەوە و تێگەیشتنی ئەرێنی هەبووە لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان”.
دەستەی گشتیی گومرگ سەر بە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقە، یاسای گومرگەکان بە پێی یاسای ژمارە 23 لەساڵی 1984دەرچووە.