گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال هەڵدەدرێنەوە
تیمه‌كان له به‌غداوه هاتوون
له سنوورى شنگال ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند گۆڕێكى دیكه‌ى به‌كۆمه‌ڵ له سنوورى قه‌زاى شنگال ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌ش ده‌كه‌ن له به‌غداوه هاتوون ماوه‌ى 15 رۆژ ده‌مێننه‌وه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌كان.
گۆڕه‌كان كه‌وتوونه‌ته شوێنى جیاوازى شنگال، له‌دوێنێوه ده‌ستیان پێكردووه و هه‌روه‌كو تیمه‌كه‌ى به‌غداش ده‌ڵێت، نزیكه‌ى شه‌ش كۆڕى به‌كۆمه‌ڵ ده‌بن.
ئه‌حمه‌د قوسه‌ى ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكى تیمى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵەكان كه سه‌ر به ده‌زگاى شه‌هیدى عێراقه، له كۆنگره‌ه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، له‌دوێنێوه ده‌ستیان به هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕێك له گوندى حه‌ردان كردووه و ئەمڕۆش له كۆمه‌ڵگاى سیبا شێخ خدر كار له‌سه‌ر هه‌ڵجدانه‌وه‌ى گۆڕێكى نوێى به‌كۆمه‌ڵ كردووه.
وتیشی “تا ئێستا له كۆى 90 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ كه به‌فه‌رمى تۆمار كراون، تواینویانه 74 گۆڕ هه‌ڵبده‌نه‌وه و بۆ ئه‌مجاره‌ش ماوه‌ى 15 رۆژ ده‌مێنینه‌وه”.
كاره‌كانى هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌م گۆڕانه به‌پێی ئه‌و پلانه‌یه كه سه‌لانه ده‌زگاى شه‌هیدی عێراق بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵكان دایناوه.