زۆربه‌ى زانكۆكان بۆ به‌ربانگى خوێندكارانیان به‌ڵێنیان پێدراوه
په‌یامنێرانى 964+
زۆربه‌ى زانكۆكانى هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن رێكخراو و خێرخوازانه‌وه به‌ڵێنیان پێدراوه كه خواردنى به‌ربانگى خوێندكارانى به‌شه ناوخۆییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن، ته‌نها زانكۆكانى سه‌ڵاحه‌دین و زاخۆ و سلێمانى، دابینیان كردووه.
به‌پێی به‌دواداچونى په‌یامنێرانى 964، زانكۆى زاخۆ ساڵانه له‌رێگه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كى ناودارى ئایینییه‌وه به‌ربانگی خوێندكارانى بۆ دابین ده‌كرێت، كه ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وامه.
راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدینیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، لە یەکەم رۆژ هەتا کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان هەموو خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکەیان خوانی بەربانگیان بۆ دابینکراوە.
هاوكات له زانكۆى سلێمانیش له‌لایه‌ن چه‌ند خێرخواز و رێكخراوێكه‌وه خواردنى به‌ربانگى ئه‌و خوێندكارانه‌ى به‌شه ناوخۆییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كرێت كه ژماره‌یان نزیكی هه‌شت هه‌زاره خوێندكاره.
هه رچی زانكۆكانى هه‌ڵه‌بجه و راپەڕینیشه له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوایان له خێرخوازان كردووه، ئه‌ركى دابینكردنى خواردنى به‌ربانگی خوێنداكارانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانیان بگرنه ئه‌ستۆ.
هه‌ریه‌ك له زانكۆكانى كۆیه و چه‌رموو و گه‌رمیان و دهۆك و گه‌رمیانیش له‌لایه‌ن رێكخراو و كه‌سانى خێرخوازوه به‌ڵێنیان پێدراوه خواردنى به‌ربانگیان بۆ دابین بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێن، تائێستاش وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
زانكۆى سۆرانیش هیچ پلانێكی بۆ دابینكردنى خواردنى به‌ربانگ نیه، به‌ڵام ده‌ڵێن، وه‌ك ساڵانى رابردوو ته‌نها رۆژێك به‌ربانگ بۆ خوێندكارانى به‌شه ناوخۆییه‌كانیان ئاماده ده‌كه‌ن.