ئیسماعیل ئەحمەد بە شێوازێکی جیاواز پێشوازی لێکرا

964+

یادگار محەمەد

یاریزانانی یانەی نەورۆز لەنێو گۆڕەپانی یاریگاکەیان بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش پێشوازیان لە ئیسماعیل حەمەدی یاریزانی ئەو یانەیە کرد.

یاریزانە هاوڕێکانی ئیسماعیل حەمەد، بە ریز لە گۆڕەپانی یاریگا وەستابوون، بە چەپڵە لە پێشوازی هاوڕێکەیان بوون، ئەمەش لە بەرامبەر ئەو ئاستە بەرزەی لە هەڵبژاردەی لاوانی عێراق پێشکەشیکرد.

ئەو یاریزانەی یانەی نەورۆز، لەهەمانكاتدا یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقيشە، بەشداریکردبوو لە پاڵەوانێتی تۆپی پێي ئاسیا.

پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا، لە نێوان رۆژانی 1 تا 18-ی ئەم مانگە لە وڵاتی ئۆزبەکستان بەرێوەچوو، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق پلەی دووەمی لە پاڵەوانیەتیەکە دەستەبەرکرد و بلیتی گەیشتن بە مۆندیالی داهاتووی مسۆگەرکرد.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی