لە رەمەزاندا خواردن و خواردنەوە لە فەرمانگەکاندا قەدەغەیە
964+
بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف، لە سبەینێوە نابێت لە هیچ یەکێک لە دامودەزگا و فەرمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو یەک مانگ، هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک پێشکەش بکرێت.
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی حكومهتی ههرێم ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەیسبوکی خۆیان ژمارەیەک رێنمایی کارگێڕی بۆ مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشكهشكردنی ههموو جۆرە خواردن و خواردنهوهیهك له دهزگا فهرمییهكاندا رێگەپێدراو نییە.
دەبێت چێشتخانە و کافتریا و دوکان و بازاڕەکان رەچاوی مانگی رەمەزان بکەن
لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی ئەوقافدا هەشت رێنمایی هاتووە، بەپێی یەکێک لە رێنماییەکان پێویستە هەموو چێشتخانە و کافتریا و دوکان و بازاڕەکان رەچاوی مانگی رەمەزان و رۆژووەوانان بکەن.
سبەینێ پێنجشەممە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە و بەشێکی زۆری موسوڵمانان بەرۆژوو دەبن، ساڵانە لەو مانگەدا بۆ رێزگرتن لە ئەو کەسانەی بەرۆژوو دەبن چەند رێنماییەک لە شوێنە گشتییەکاندا جێبەجێدەکرێت.
رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف: