"پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە"
ئەمڕۆ و سبەی هەور و بارانە
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی كوردستان هەور و باران دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
رۆژی چوارشەممە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى نمەباران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێمی كوردستان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان .
لەم دوو رۆژەدا پلەكانی گەرما لە نێوان سێ بۆ چوار پلەی گەرمیدا بەرزتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی پێنجشەممە، كەشوهەوا بەم شێوەیە دەبێت، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى
سەرجەم ئەم زانیارییانە لە بەشی پێشبینیی كەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.