بە گوێرەی شەفافیەت

هەفتەی رابردوو داهات لە شەش ملیار دینار زیاتر بووە

ئەحمەد مستەفا

کۆی گشتی داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی، هەڵەبجە لەگەڵ گەرمیان و راپەڕین، بڕی شەش ملیار و 748 ملیۆن و 253 هه‌زار و 193 دینار بووە.

ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووى سلێمانی بڵاوکردەوە، بەپێى راگەیاندراوەکە، کۆى گشتی داهاتى سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین لە 11.7.2026 بۆ 17.7.2026 کۆکراوەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە 84%ـی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ییه‌.

ئەوە لە کاتێکدا، لە نێوان 3.7.2026 بۆ 10.7.2026، سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ هەردوو ئیدارە سەربەخۆکەی راپەڕین و گەرمیان، چوار ملیار و 995 ملیۆن و 930 هەزار دینار داهاتیان هەبووە.

ئەو داهاتە سەرجەمی نانەوتین، لە حاڵێکدا هەفتەی پێشووتر، هەشت ملیار و 545 ملیۆن و 223 هەزار دینار بووە.