لەسەر کەڵەکەکەی بەربۆتەوە و خنکاوە

964+
فەهمی نەبی
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم رۆژی نەورۆز، هاوڵاتیەکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بەسەر کەڵەکەکەی بەربۆتەوە نێو ئاوی زێی بچووک و خنکاوە.

ئەو هاوڵاتیە خەڵکی قەڵادزێییە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕین بووە.

موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964-ی وت “ئەو هاوڵاتیە تەمەنی 68 ساڵ بووە، چەند ساڵێکە بە کەڵەکەکەی لە زێی بچوکەوە خەڵک دەپەڕێنێتەوە بۆ گوندی بێخرێ کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی بنگرد”.
شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی وت “هێشتا نازانرێت هۆکاری بەربونەوەکەی چییە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە”.

گوندی بێخرێ سەر بە قەزای پشدەرە و دەکەوێتە سەر زێی بچووک.