کەشوهەوا.. لە کاتژمێر 11 بۆ 3ـی دوای نیوەڕۆ بارانە
964+
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە کاتژمێر 11ـی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 21.3.2023 تاوە باران دەستپێ دەکات و تاوەکو 3ـی پاش نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
هاوکات پێشتریش بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندند بوو، یەکەم رۆژى نەورۆز لە ئەنجامى بەردەوامى ئەو کەشە ناسەقامگیرەی کە هەیە لەسەر ناوچەکە، ئاسمان هەور دەبێت و کەمێکیش سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش لە زۆربەى کاتەکان بارانبارینی کورتخایەن هەیە و بەگشتى کاتى دابارین دەکەوێتە دواى نیوەڕۆ لەسەر تەواوى ناوچەکە، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما ئەگەرى تەزرەبارین و دروستبوونى هەورە تریشقە هەیە.
هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەوا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش ئەگەری باران دەکرێت.