بەهۆی نەخۆشییەوە

تەماتە و خەیاری برادۆست خەریکە لەناودەچن

ئاکام غەفور – سۆران

نەخۆشییەکانی “فتری” و “مل باریکە”، خەریکە قڕ دەخاتەناو تەماتەی گوندی کەژەکی دەڤەری برادۆست و رەنجی جوتیاران بەخەسار دەبات.

نەخۆشییەکە کاریگەری لەسەر شەتڵی تاماتە هەیە، “مل باریکە” قەدەکەی باریک دەکات تاوەکو وشک دەبێت، “فتری” قەدەکەی زەرد دەکات و تاوەکو لەناودەچێت.

رێبین خدر، گەنجێکی گوندی کەژەکە نزیکەی 10 دۆنم زەوی کردووە بە تەماتە و دەڵێت، “هەرچەندە زوو فریای کەوتم و دەرمانم بۆ بەکارهێنا بەڵام هێشتاش بەهۆی ئەو نەخۆشیە %25ـی تەماتەکەم لەناوچووە”.

وەک باسی دەکات، جوتیار هەیە تەماتەکەی بە تەواوی لەناوچووە، ناچار زەوییەکەی دووبارە بە بەرهەمێکی تر داچاندووە، زەرەرێکی زۆری کردووە، چارەسەر کردنی نەخۆشییەکەش تێچووی زۆرە و ئەرکێکی قورسە بۆ جوتیاران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی