"دۆخی بریندارەکان باشە"
لە ئاهەنگی بووکگواستنەوە لە حاجیاوا دەگەڕانەوە و تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
ئەو رووداوە هاتوچۆیەی ئەمڕۆ لەسەر رێگاى رانیە بۆ قەڵادزێ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداو و سێ کەسیش بریندار بوون لە ئێستادا دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکان خەریکی ناشتنی چوار کەسەکە دەبن، کەسێکی نزیکی کەسەکانی ناو ئەو رووداوەش دەڵێت، لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە دەگەڕانەوە و تووشی رووداوەکە بوونە.
ئاراز خدر، ئامۆزای سمکۆ کە یەکێکە لە بریندارەکان بە 964 ی وت، لەدوێنێوە لە حاجیاوا بوون ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەیان هەبوو بەڵام لەرێگادا بوون کە ماڵی کوڕەکەی بگەیەنێتەوە قەڵادزێ، تووشی رووداوەکە بوونە.
وتیشی “دۆخی بریندارەکان باشە و بۆ ئەوانەش گیانیان لەدەستداوە دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکان بە ناشتنیان دەکەین”.
ئاراز، هیچ گلەیی و رەخنەیەکی لە ستافی نەخۆشخانە نییە کە وەکو بڵاوکرایەوە گوایە کەم و کوڕیان هەبووە.
پێشتر، عەلى عەبدوڵا وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى راپەڕین بە 964ـى وتبوو، رووداوەکە بەهۆى تیژڕۆییەوە روویداوە و شۆفێرى تۆیۆتا کامرییەکە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی رووداوەکەیان بەسەرهاتووە سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن