دوای نیوەڕۆ تەرزە دەبارێت
یەکەم رۆژی نەورۆز ئاسمان هەورە و بارانە
964+
فەرمان سادق
یەکەم رۆژی نەورۆز ئاسمان هەورە و بە درێژایی رۆژەکە لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و دوای نیوەڕۆیەکەشی ئەگەری تەزرەبارین و هەورە تریشقە دەکرێت.
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، یەکەم رۆژى نەورۆز لە ئەنجامى بەردەوامى ئەو کەشە ناسەقامگیرەی کە هەیە لەسەر ناوچەکە، ئاسمان هەور دەبێت و کەمێکیش سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش لە زۆربەى کاتەکان بارانبارینی کورتخایەن هەیە و بەگشتى کاتى دابارین دەکەوێتە دواى نیوەڕۆ لەسەر تەواوى ناوچەکە، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما ئەگەرى تەزرەبارین و دروستبوونى هەورە تریشقە هەیە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان کە لەگەڵ بارانبارینەکەدا شەپۆڵێکى هەورەتریشقە دێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە شوێنە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دوور بکەونەوە ئەمەش بۆ سەلامەتى خۆیان
رۆژى دووەمی نەورۆزیش کە دەکاتە چوارشەممە 22.3.2023، لە ئەگەرى دروست نەبوونى گۆڕانکارى ناسەقامگیرى لە کەشى ناوچەکە بەردەوامى دەبێت، ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، بە بەراورد بە رۆژانى پێشووتر ئەگەرى بارانبارین زیاتر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.
بۆ سبەی دووشەممە 20.3.2023، بەدرێژاى رۆژەکە ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت. پێشبینى بارانبارین لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ هەیە و نمەباران بۆ بارانى مامناوەند دەبێت، پێشبینى دابارین لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاکان لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە و بارانبارین هەیە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان کە ئەو کەشە ناسەقامگیرەی چەند رۆژی داهاتوو، شەپۆڵێکى هەورەتریشقە لەگەڵە لەکاتى بارانباران، بۆیە داوا دەکات دووربکەونەوە لە شوێنە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، ئەمەش بۆ سەلامەتىی خۆیان.