.یانەی زاخۆ فۆتۆ: پەیجی یانەکە
خشته‌ی یارییه‌كانی ئەمڕۆ ببینە
زاخۆ له به‌غدا بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌ڕێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یارییه‌كانی گه‌ڕی 21ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باش‌دا ده‌گه‌ڕێت، كاتێك له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی سناعه ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه كاتژمێر 15:00 له یاریگه‌ی سناعه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی زاخۆ ئامانجی ئه‌وه‌یه بردنه‌وه تۆمار بكات و شوێنی خۆی له ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا باشتر بكات.
زاخۆ له پله‌ی 14یه و 24 خاڵی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سناعه له سنووری دابه‌زینه بۆ پله یه‌ك، له پله‌ی 19 و پێش كۆتاییه و 12 خاڵی هه‌یه.
یانه‌ی زاخۆ یاریی رابردوو به 1-0 گۆڵ له یانه‌ی كه‌رخی برده‌وه و ئه‌مڕۆش تیپه‌كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سناعه ئاماده‌یه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له خولی عێراق:
سناعه – زاخۆ 15:00
حدوود – نه‌فت 15:00
نه‌فتی به‌سڕه – نه‌جه‌ف 17:15
قوه‌ی جه‌وییه – ئه‌لقاسم 19:30.