لە کوردستان و ناوچەکە چی روویانداوە؟
ناتانیاهۆ دانامرکێتەوە و ترەمپیش داوای وەڵامی خێرا لە ئێران دەکات
توانا نەقی
وەزعەکە بۆنی شەڕوو شۆڕی هەر لێدێ و توڕەیی ناتانیاهۆ و قسەکانی ترەمپ بەرابەر ئێران باش ناڵێن، لەولاشەوە ئێران دەڵێت ئەوان پابەندن بە بەڵێنەکانیان و لەگەڵ شەڕ نین، کورت و پوخت لە دوێنێ شەوەوە لە ناوخۆ و دەرەوە چیی روویداوە بۆتان دەخەینەروو بیزانن.
– ناتانیاهۆ بە ئاشتی رازیی نییە توڕەیە و وەزعەکەی هیچ بەدڵنییە ئاکسیۆس دەڵێت، سەبارەت بە پرسی ئاشتەوایی و رێکەوتن و دیپلۆماسییەت ترەمپ و ناتانیاهۆ بە تەلەفۆن قسەیان کردووە، بەڵام وادەرکەوتووە کە ناتانیاهۆ زۆر توڕەیە بە جۆرێک ئاگری لێبووەتەوە لە کاتی پەیوەندییەکەدا.
-ترەمپ جارێکی تر رەتیدەکاتەوە ئاسانکاری بۆ سزاکانی سەر ئێران بکات و دەڵێت، تا نەگەینە رێککەوتن هیچ سزایەک هەڵناگرم و ئاسانکارییان بۆ ناکەم، چەند رۆژێک چاوەڕێیان دەکەین تا خوێن رشتن نەبێ و شەڕ روونەدەدات، ئەگەر وەڵامی 100% لە ئێرانەوە دەست بکەوێت.
-سەرۆک کۆماری ئێران لە بارەی دڵسۆزی بەڵێنەکانی ئێران و جەنگی ئەمریکا لە ئێکس رایگەیاند: ئێران پابەندی بەڵێنەکانییەتی، هەموو رێگایەکی گرتووەتەبەر بۆ کۆتایهاتنی شەڕ، هێشتا لەلایەن ئێمەوە هەموو بژاردەکان کراوەن.
– وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بۆچوونەکانی ئەمریکامان پێگەیشتووە و لە ئێستادا تاوتوێیان دەکەین.
– میدیاکانی رووسیا: بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر هەرێمی سامارای رووسیا، 2 کەس کوژران.
– راوێژکاری ئەڵمانیا هاوسۆزی وڵاتەکەی بۆ ئیمارات دەربڕی و سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە “ترسنۆکانەی” کرد کە کرایە سەر ئەو وڵاتە.
– وەزیری دەرەوەی ئیمارات لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ئەو هێرشە تیرۆریستییانەی ئێرانی کرد کە کراونەتە سەر پێگە و دامەزراوە مەدەنییەکان لە دەوڵەتی ئیمارات.
– سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند: لەگەڵ کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران، نرخی وزە دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی.
– ئەنجوومەنی ئاشتی لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش: حەماس “ئاستەنگی سەرەکییە” لە بەردەم جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە.
– رۆیتەرز: تورکیا داوا دەکات لە کوبوونەوەی تەموزی وڵاتانی ناتۆ لە یەکێتی و هاوپەیمانیەتی دوپات بکەنەوە و پشتیوانی یەکدی بن.
لە ناوخۆی کوردستانێش کۆمەڵە هەوالێک هەیە ناکرێت لێی بێبەش بن و چاوی پیادا بخشێنن و ئاگادار بن چیی رویداوە:
– کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان نزیکبووەتەوە لە کۆتایی، بەڕێوەبەری کارەبای گەرمیان دەڵێت،سەرەتای مانگی شەش گەرمیانیش دەبێتە کارەبای 24 کاتژمێریی.
-بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، هاوڵاتییان و گەشتیارانی ئاگادار کردووەتەوە، ماوەی یەک رۆژ دەروازەکەیان دادەخرێت و دواتر ئاسایی دەبێتەوە رۆژانی شەممە و یەکشەممە پشووی دەوازەکەیە واتە ئەم هەفتەیە سێ رۆژ هاتوچۆ نابێت.
– لە رانیە گەنجێک بە تۆمەتی دروستکردنی هەژماری ساختە و هەراسانکردنی ژنان دەستگیرکرا.
-حاجیانى کوردستان لە سعودیە پۆشتەو پەرداخن و بەپێى تایبەتمەندى ناوچەکان خواردنیان بۆ دروست دەکرێت و قەلیەى ئاکرێیان پێشکەشکرا.