فەرەنسیەکان برینی هەڵەبجە سارێژ دەکەن
964+
فەهمی نەبی
ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی فەرەنسا لە رێگای قونسوڵخانەکەیان لە هەولێر، بە بەهای ملیۆنێک و 200 هەزار یۆرۆیە، تێچووی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و راهێنانی نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمایی هەڵەبجەیان لە ئەستۆگرتووە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی 964 لەو نەخۆشخانەیە چوار تەوەری نەخۆشی بەرکەوتوانی هەیە هەریەکە لە سنگ، پێست، چاو و هەناسەیە، هەرچی پێداویستی ئەو چوار بوارەیە حکومەتی فەرەنسا لە ئەستۆیان دەگرێت.
د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ی وت، “لە کۆبونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ قونسوڵی فەڕەنسا داوامان کرد، سەنتەری راهێنانەوەی تایبەت بە سیەکانمان بۆ بکەنەوە”.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە دەڵێت: تا ئێستا نزیکەی 900 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی ناویان تۆمارکراوە، خەڵکێکی زۆریش داوادەکات وەک بەرکەوتوو ناوی تۆماربکرێت، ئێستا دوو لیژنە دروستکراوە بۆ دوبارە بینینەوەی ئەوانەی داوادەکەن.
بەپێی راگەیەنراوی تەندروستی هەڵەبجە، کە لە رۆژی 15.3.2023 دەرچووە، حکومەتی هەرێم رەزامەندی داوە بۆ خەرجکردنی 262 ملیۆن دینار بۆ ناردنە دەرەوەی 64 بەرکەوتەی چەکی کیمایی.
بە وتەی د.ئازاد، ئەو کەسانە لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی دکتۆری ئێرانی دیاریکراون، بەجۆرێک پشکنینیان بۆ 600 کەس کردووە، بەڵام ئەوان رایانگەیاندووە ئەو 64 کەسەیان هەڵبژارد کە دەبێت بەپەلە نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاویان بۆ بکرێت.
رۆژی 16.3.1988 فڕۆکەکانی حکومەتی ئەوسای عێراق، شاری هەڵەبجەیان بە چەند جۆرێکی گازی ژەهراوی بۆمبارانکرد، لەنێو ئەو گازانەی بەکارهاتوون گازی سارین و Mustard Gas کە زۆرترین کەس بەدەست پاشماوەکەنی ئەو گازە خنکان.
داوامان لە فەرەنسیەکان کردووە سەنتەرێکی توێژینەوە دابمەزرێنن